ئه‌مریكا: له‌گه‌ڵ هاوڕێ كورده‌كانمان به‌یه‌كه‌وه‌ پارێزگاری له‌ شوێنه‌واره‌ به‌نرخه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 22 ى 7 ى 2021 ، له‌ راگه‌یاندراوێكدا ، كونسوڵخانه‌ی گشتی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه‌: بڕی 50 هه‌زار دۆلار بۆ مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی ته‌رخانكرا.
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ هاتووه‌: حكوومه‌تی ئه‌مریكا بڕی 50 هه‌زار دۆلاری بۆ مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ دانانی پێشانگایه‌كی نوێ بۆ نمایشكردنی ئه‌و پارچه‌ شوێنه‌وارییانه‌ی مۆزه‌خانه‌ كه‌مێژووییان بۆ چاخی پێش مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ته‌رخانكرد.
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا راشیده‌گه‌ێنێت: به‌رده‌وام ده‌بین  لە فراوانکردنی دەرفەتەکان بۆ کاری پێکەوەیی و ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوڕێ کوردەکانمان بۆ پارێزگاریکردن لە شوێنەوارە بەنرخەکانی ھەرێمی کوردستان.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز