چەند پەیامێکی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە


پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز دڵشاد پیرۆت
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، دڵشاد پیرۆت
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(نەزیرە محەمەد عەلی) دایكی بەڕێزتانمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و  كەسوكار و خزم و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و خزمانتان ببەخشێت و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
22ـى7ـى2021
..............................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی خانەوادەی مامۆستا مەلا عەبدولڕەحمان مەلا محەمەد هەرتەلی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی مامۆستا مەلا عەبدولڕەحمان مەلا محەمەد هەرتەلی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری ئاینی و كۆمەڵایەتی مامۆستا مەلا(عەبدولڕەحمان مەلا محەمەد هەرتەلی)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی مامۆستا دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا عەبدولڕەحمان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
22ـى7ـى2021
.............................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حەمە رەش قندۆڵی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی حەمە رەش قندۆڵی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری گوندی قندوڵ(محەمەد عەبدوڵڵا محەمەد) ناسراو بە(حەمە رەش قندۆڵی)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكار و خزم و ئاشنایانی كاكە محەمەد دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە محەمەد بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكاری ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
22ـى7ـى2021
....................................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عەبدوڵڵا ئەیلوول
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری عەبدوڵڵا ئەیلوول
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی بەوەفا و دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول مستەفا عەبدوڵڵا دەربەندی ناسراو بە(عەبدوڵڵا ئەیلوول)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانی كاكە عەبدوڵڵا ئەیلوول دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی كاكە عەبدوڵڵا ئەیلوول بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
22ـى7ـى2021
...............................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز خالید محەمەد مەحمود باداوەیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، خالید محەمەد مەحمود باداوەیی
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(زێن رەسوڵ حەمەلاو) هاوژینی بەڕێزتان و دایكی شەهید(موراد)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو زێن  بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكا.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
22ـى7ـى2021