دوو پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە


پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی شەهید محەمەد زیاد فەقیانی
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان، لە خانەوادەی شەهید محەمەد زیاد فەقیانی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (خاتوون بایز حەمە) هاوژینی شەهید(محەمەد زیاد فەقیانی)مان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و سەربەرزەكەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو خاتوون خان بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی


پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز موقەدەم جەمال حەمەدئەمین شێخ وەسانی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، موقەدەم جەمال حەمەدئەمین شێخ وەسانی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاكە(شەهید)ی كوڕی بەڕێزتان و كادیری چالاك و دڵسۆزی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانمان بیست.
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزمانتان و ئەندامانی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو ببەخشێت و گیانی كاكە شەهید بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی