زیاتر لە 8 هەزار كه‌سی دیكه‌ له‌ عێراق تووشی كۆڕۆنابوون


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 22 ی 7 ی 2021 ، له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 8106 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆڕۆنابوون.
ته‌ندروستی عێراق راشیده‌گه‌ێنێت: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 7257 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 81 كه‌سیش به‌م په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، له‌ سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تا ئێستاكه‌ 1526943 كه‌س تووشی كۆڕۆنابوون، له‌و ژماره‌یه‌شدا 1386331 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 18101 كه‌سیش به‌م په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.