راستی وێنه‌ی ئه‌و منداڵه‌ عێراقییه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بازاڕێكی میللی ناوچه‌ی سه‌در له‌ رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا،له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی منداڵێك بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ یه‌كێكه‌ له‌ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌،به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ئه‌و ده‌نگۆیه‌ ناڕاسته‌ و وێنه‌كه‌ چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و هی منداڵێكی ئێرانییه‌ كه‌ نمایشی جل و به‌رگ ده‌گات.

جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا منداڵێك ده‌رده‌كه‌وێ و هێلێكی ره‌ش له‌سه‌ر وێنه‌كه‌دا دراوه‌، له‌ژێریشی نووسراوه‌ ،یه‌كێك له‌ قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌در له‌ به‌غدا.

11