لە یارییەكی دۆستانەدا پاریس سانجێرمان به‌سه‌ر ئۆگسبۆرگ تۆماركرد


لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری دیكەدا، یانەی پاریس سانجێرمان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ئۆگسبۆرگی میوانی بردەوە.
 یارییەكە لە یاریگای دی لاسۆرس لە فەڕەنسا بەڕێوەچوو، لە گێمی یەكەمدا، هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی شەست ودوودا، جولیان دراكسلێری ئەڵمانی گۆڵێكی بۆ پاریس سانجێرمان تۆماركرد، دوای چوار خولەكی دیكەش، یاریزان فلۆریان نایدێر لیشنێر گۆڵی بەرامبەری ئۆگسبۆرگی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
 لە دواساتەكانی یاریشدا، جێفری گۆڤێلیوی هۆڵەندی و بەرگریكاری ئۆگسبۆرگ گۆڵی دووەم و بردنەوەی پاریس سانجێرمانی بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركرد، شەممەی داهاتوو لە یاریەكی دۆستانەی دیكەدا، پاریس سانجێرمان میوانداری جەنەوا دەكات .