له‌ یه‌ك رۆژدا 18 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا تووشی كۆڕۆنابوون


وەزیری تەندروستی فەڕەنسا، ئۆلیڤەر ڤێران لە پەرلەمانی وڵاتەکەی وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی دایەوە و تۆمار کردنی 18 هەزار حالەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا راگەیاند.
ئۆلیڤەر ڤێران باسی لەوەش کرد کە ئەم هەڵکشانە لەناکاوەی ژمارەی توشبووان پێشتر رووینەداوە و لە هەفتەی رابردووەوە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە فەڕەنسا بە ڕێژەی سەدا 150 زیادیکردووە.
ڤێران تیشکی خستە سەر گرنگی بەکارهێنانی ڤاکسین بۆ رێگرییکردن لە پەتاکە و باسی لەوەشکرد کە پێویستە هەتا کۆتایی مانگی تەمووز 40 ملیۆن لە دۆزی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا لە فەڕەنسا بەکاربهێندرێت.