كه‌ش و هه‌وا فێنك ده‌بێته‌وه‌ و دواین پێشبینییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌ ‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 21 ى 7 ى 2021 ، پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، رۆژێكی گه‌رم به‌سه‌رده‌به‌ن و پله‌ی گه‌رما له‌سه‌رووی 45 پله‌ی سیلیزیه‌وه‌ ده‌بێت .
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لە سبەی پێنج شەممەوە پلەکانی گەرما بە رادەی 2-4 پلە داده‌به‌زێت و كه‌ش و هه‌وای پارێزگاكانی هه‌رێم فێنك ده‌بێته‌وه‌.