كاره‌بای هه‌ولێر له‌سه‌ر سوتانی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر هاتووه‌، له‌ ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نزیك محاویله‌یه‌كی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی كێبله‌كان به‌رده‌وامن له‌ چاكردنه‌وه‌ی كێبله‌كان و له‌ زووترین كاتدا چاك ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ رێككه‌وتی 2021/7/21 كاتژمێر 2:30ی دوای نیوه‌ڕۆ له‌ ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نزیك محاویله‌ی ژماره‌ (یه‌ك)ی وێستگه‌ی گۆڕینی ڤۆڵتییه‌ ی132/33/11 كه‌ی ڤی پارك 6 فیده‌ری11 كه‌ی ڤی له‌كاركه‌وتن به‌هۆی سووتانی كێبله‌كانیان، دوای كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژینه‌وه‌ و كارمه‌ندانی وێستگه‌كه‌، كه‌ جێگای ده‌ستخۆشین كه‌ توانیان به‌زووترین كات كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه‌ بكه‌ن و نه‌هێڵن زیان به‌ محه‌ویله‌كه‌ بگات.

ئه‌ندازیاران و تیمه‌كانی چاكردنه‌وه‌ی وێستگه‌كان و كێبله‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی و ئاماده‌بوونی ئه‌ندازیار حوسێن حه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر ده‌ستكرا به‌به‌كارخستنه‌وه‌ی محاویله‌ی ژماره‌ یه‌كی وێستگه‌كه‌ و ته‌حویل كردنی 6 فیده‌ره‌كه‌ی كه‌ كێبله‌كانیان سووتاوه‌ بۆ سه‌ر محه‌ویله‌كانی دیكه‌ی وێستگه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بێ كاره‌با نه‌بن و له‌هه‌مان كاتدا تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی كێبله‌كان به‌رده‌وامن له‌ چاكردنه‌وه‌ی كێبله‌كان و له‌ زووترین كاتدا چاكی ده‌كه‌ینه‌وه‌.