به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزار: زیاتر له‌ 90 هه‌زار گه‌شتیار هاتووه‌ته‌ پارێزگای هه‌ولێر


له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شت و گوزاری هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوو تا دوێنێ ئێواره‌ زیاتر له‌ 90 هه‌زار گه‌شتیار هاتووه‌ته‌ پارێزگای هه‌ولێر .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 21ى 7 ى 2021 ، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شت و گوزاری هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌:  له‌ رۆژی پانزده‌ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تا ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌مه‌ ، 90169  نه‌وه‌د هه‌زار و سه‌د و شه‌ست و نۆ كه‌س ، وه‌ك گه‌شتیار هاتووه‌ته‌ پارێزگای هه‌ولێر.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ راشیده‌گه‌ێنێت: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كه‌ بۆ پێشوازی له‌ گه‌شتیاران كراوه‌ و له‌ ئێستا و داهاتووشدا .


شوان عه‌زیز