ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كرده‌ سه‌ر پارێزگای حه‌له‌بی سووریا

رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته‌ سه‌ر گونده‌واری سیفیره‌ له‌ باشووری پارێزگای حه‌له‌ب.

ئاژانسی هه‌واڵی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د SANAبه‌ پشتبه‌ستن به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئیسرائیل له‌ كاتژمێر 23:37 هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك خاڵ له‌ گونده‌واری قه‌زای سیفیره‌ له‌ باشووری پارێزگای حه‌له‌ب.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌: "سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی به‌رپه‌رچی مووشه‌كه‌كانییان داوه‌ته‌وه‌".

بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ و كارگه‌ی پیشه‌سازیی به‌رگریی رژێم كه‌ به‌مه‌به‌ستی سه‌ربازی به‌كار ده‌هێندرێن له‌ سیفیره‌ن كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر ده‌ستی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.