له‌ عه‌فرین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا

ته‌قینه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ناوه‌ندێكی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان روویداوه‌

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی میدیای سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری رۆژئاوای كوردستان، چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی دێرسیم له‌ جاده‌ی وڵات ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قێنراوه‌ته‌وه‌.

میدیای سه‌ربه‌ یه‌په‌گه‌ و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ به‌رده‌م ناوه‌ندێكی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ربه‌ توركیا بووه‌ و له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوونه‌.

ئه‌رده‌لان گۆران