وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بریاری ده‌ركرد

له‌نووسراوێكدا، كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ و ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی شاره‌كانی هه‌رێم كراوه‌،  د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی  رایده‌گه‌ێنێت:  له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كارو رێكخستنی كاره‌كان، پابه‌ندی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بن: 

1- دانانی خشته‌ی ئێشكگری سه‌رجه‌م ناوه‌ندییه‌كانی پزیشكانی پسپۆڕ و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی .
2- دانانی لێژنه‌ی به‌دواداچوونی رۆژانه‌ .
3- ئاماده‌كاری بۆ خزمه‌گوزارییه‌كانی خواردن و پاكه‌ره‌وه‌ و دابینكردنیان.
4- وه‌رگرتنی ئاماری رۆژانه‌ی فریاكه‌وتنه‌كان . 
5- ئاماده‌كاری رێكاره‌كانی پشكنین و خۆپارێزی و چاره‌سه‌ری كۆڕۆنا.
6- به‌دواداچوونی شوێنه‌ گشتییه‌كان و چاودێری ته‌ندروستی بازاره‌كان.
7- دانانی خشته‌ی تایبه‌ت به‌ تیمه‌كانی فریاگوزاری خێرا و به‌شی فریاكه‌وتن.
8- ئاماده‌كاری و پته‌وكردنی خزمه‌تگوزاری ژماره‌ 122.
 

1

شوان عه‌زیز