ڤیدیۆ... قووڵترین مه‌له‌وانگه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ دوبه‌ی كرایه‌وه‌

به‌ بڕی 14 ملیۆن ليتر ئاو پڕده‌بێت

له‌ دوبه‌ی قووڵترین مه‌له‌وانگه‌، له‌سه‌ر ئاستی جیهان كرایه‌وه‌، كه‌ به‌شێكه‌ له‌ پلانی دروستكردنی شارێك له‌ژێر ئاو.

ئه‌م مه‌له‌وانگه‌یه‌، قوڵاییه‌كه‌ی 60 مه‌تره‌ و پێشتر ریكۆردی قووڵترین مه‌وله‌وانگه‌ ،له‌وڵاتی پۆڵه‌ندا تۆمار كرابوو كه‌ قووڵایی مه‌له‌وانگه‌كه‌  45 مه‌تر قووڵ بوو.

مه‌له‌وانگه‌ی دوبه‌ی له‌ پانتایی 1500 چوارگۆشه‌ دروست كراوه‌ ، به‌ بڕی 14 ملیۆن ليتر ئاو پڕده‌بێت.

ئا- كامران

ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم