كه‌شناسی هه‌رێم: له‌ پارێزگای هه‌ولێر پێشبینی تاوە بارانێكی كورتخایەن دەكرێت


بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، لە پارێزگای هەولێر ئەگەری هەورەبروسكە و تاوە بارانێكی زۆر كورتخایەن هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مرۆ هه‌ینی 16-7-2021 ، لە ناوچە سنوورییەكانی باكووری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر ئەگەری هەورەبروسكە و تاوە بارانێكی زۆر كورتخایەن هەیە.