شیرین فوئاد مەعسوم: كورد یەك سەرۆک و یەك رابەری هەیە ئەویش سەرۆک مەسعود بارزانیە

كچی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق رایگه‌یاند: سەرۆك ناوێكە بۆ هەموو كەسێك نابێت،  كورد یەك سەرۆك و یەك رابەری هەیە ئەویش مەسعود بارزانیە.

شیرین فوئاد مەعسوم، كچی سەرۆک کۆماری پێشوی عێراق، لە پۆستێكیدا لە پەیجی تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نووسیوویه‌تی: سەرۆک ناوێکە بۆ هەموو کەس نابێت.

شیرین فوئاد مەعسوم ده‌شڵێت: میللەت و خەباتی نەتەوەیی تۆ دەکات بە "سەرۆک".
کورد یەک سەرۆک و یەک ڕابەری نەتەوەیی هەیە، ئەویش جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانییە.

sh