پزیشكێكی رووسی: جگه‌ره‌كێشان له‌ كه‌ش و هه‌وای گه‌رم دا زیانی بۆ مرۆڤ زۆر زیاتره‌

دكتۆر یفگینی بریون ، پسپۆر له‌ مادده‌ بێ هۆشكه‌ره‌كان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رووسیا ،جه‌خته‌ له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ جگه‌ره‌كێشان له‌ كه‌ش و هه‌وای گه‌رم دا ، به‌هۆی كاریگه‌ری ژه‌هرداری توتن،زیانی بۆ سه‌ر جگه‌ره‌كێش زۆر زیاتره‌.

ئه‌م پسپۆره‌ پزییشیكه‌ ده‌ڵێت" جگه‌ره‌ كێشان له‌ هه‌ركاتێكی ساڵدا بێت ،زیانی ده‌بێت، به‌ڵام له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی گه‌رم زیانی زۆر زیاتره‌ ،چونكه‌ له‌ كاتی گه‌رمادا ئه‌و كه‌سه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشێن پاڵه‌په‌ستۆی گه‌وره‌ له‌سه‌ر دڵ وخوێن به‌ره‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان  دروست ده‌بێت".

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت" كاریگه‌ری ژه‌هری توتنی كلاسیك و ئه‌لكترۆنی زیاد ده‌بێت ، به‌گشتی زیان به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤی جگه‌ره‌كێش ده‌گه‌یه‌نێت ، چونكه‌ فاكته‌رێكی مه‌ترسیداره‌ بۆ سییه‌كان  ، له‌ ئه‌نجامیشدا ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان زیاتر ده‌بێت ".

دكتۆره‌ پسپۆره‌كه‌ ده‌ڵێت" جه‌سته‌ی مرۆڤ  له‌ ئه‌نجامی جگه‌ره‌ كێشان تووشی كه‌م بوونی ئۆكسجین ده‌بێت ، بێ ئه‌وه‌ی دركی پێ بكات و له‌ جگاره‌كێشان به‌رده‌وام ده‌بن ، له‌هه‌مان كاتدا كاریگه‌ری و مه‌ترسی ژهری توتن زیاد ده‌بێت ، له‌ ئه‌نجامدا به‌هۆی كه‌می ئۆكسجین  له‌كه‌ش و هه‌وای گه‌رم  مرۆڤی جگه‌ره‌كێش ،له‌ هۆش خۆی ده‌چێت ، تووشی گرژی ده‌زووله‌ی مێشك ده‌بێت ، زۆر جاریش تووشی سكته‌ی دڵ  سكته‌ی مێشك  ده‌بێت ".

له‌ كۆتاییدا ئه‌و دكتۆره‌ ده‌ڵێت" هیودارم  گه‌رمی ، فاكته‌رێك بێت بۆ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان ، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا نه‌تان توانی داوای هاوكاری له‌ كه‌سانی پسپۆر  بكه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارت له‌ وازهێنان له‌ جگه‌ره‌كێشان.

ئا- كامران