باڵنده‌ كۆچه‌رییه‌كان له‌ كاتی دروێنەکردنی گه‌نمدا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بنه‌ میوانی كێڵگه‌كان

باڵنده‌ كۆچه‌رییه‌كان له‌ كاتی دروێنەکردنی گه‌نمدا له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بنه‌ میوانی كێڵگه‌كان

له‌قله‌قه‌كان كه‌ له‌ مانگی ئادار كۆچیان كردووه‌ بۆ ئه‌دیرنه‌، له‌و كێڵگانه‌ی گه‌نمیان لێ ده‌دورێته‌وه‌ به‌ دوای خۆراكدا ده‌گه‌ڕێن.

له‌قله‌قه‌كان كه‌ بێچووه‌كانیان له‌نێو لانه‌كاندا جێ هێشتوون كه‌ له‌سه‌ر ستوونی كاره‌با و ستوونی ته‌له‌فۆن دروستیان كردوون له‌ كێڵگه‌كاندا گه‌نم، كولە و مێشومه‌گه‌ز ده‌خۆن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مه‌همه‌ت بیلگیچ كه‌ نزیكه‌ی 30 له‌قله‌ق له‌ كێڵگه‌كه‌یدا كۆبوونه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاند، له‌ وه‌رزی دروێنه‌کردنی گه‌نمدا، له‌قله‌قه‌كان دێنه‌ كێڵگه‌ و به‌دوای خۆراكی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن.

1122