ئه‌لعه‌ره‌بییه‌: له‌دوای نه‌مانی قاسم سلێمانی ئێران كۆنترۆڵی میلیشیاكانی لە عێراق له‌ده‌ست ده‌رچووه‌

له‌ راپۆرتێكدا به‌ نه‌مانی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس، ئێران كۆنترۆڵی میلیشیاكان لە عێراق و ناوچەكەی له‌ده‌ست ده‌رچووه‌.

ماڵپه‌ری ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ له‌ راپۆرتێكی شرۆڤه‌كاریدا بڵاویكرده‌وه‌ به‌ نه‌مانی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس  ئێران كۆنترۆڵی میلیشیاكان لە عێراق و ناوچەكەی له‌ده‌ست ده‌رچووه‌، بەڵگەش بۆ ئه‌م لێدوانه‌ هاتوچۆی بەردەوامی بەرپرسانی سەربازی و ئه‌منی ئێرانە بۆ عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنی هەڵسوكەوتی میلیشیاكان.

به‌ بڕوای شارەزایانی بواری سیاسی و سه‌ربازی، میلیشیاكانی نزیك له‌ ئێران دەیانه‌‌وێ ئەمەریكا له‌ناو عێڕاق په‌لكێشی جەنگێكی راستەوخۆ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ دووپاتی كرده‌وه‌ ئێران تائێستاش كاریگەریی كوژرانی سلێمانی لەسەرە و نەیتوانیوە كۆنترۆڵی تەواوی میلیشیاكانی بكات و شێوانی پێوە دیارە و ئەو پلانەی بۆ رێكخستنەوەی میلیشیاكانی دانابوو، نەیتوانیوە جێبەجێیان بكات.

ئێستا بڕیارو رێنمایی فەرماندەكانی پاسداران و فەیلەقی قودس وەك پێشوو لە گوێی میلیشیاكان دەنگ ناداتەوە، ئەوەش لە دوایین سەردانی بەرپرسانی سوپای پاسداران بۆ بەغدا به‌دیار كه‌وت كه‌ بۆ گوشارخستنە سەر ئەو میلیشیایانە بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە لەگەڵ ئەمەریكا تا كاتی تەواوبوونی دانوستانه‌كانی ئەتۆمی لە ڤیەننا.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ میلیشیاكانی عێراق گەیشتووەتە ئاستێك ئەو بڕیاره‌كانی ئێران بەهەند وەرناگرن و بە شێوەیەكی تاكلایه‌نه‌ هەڵسوكەوت ده‌كەن و هەركاتێك بیانەوێ بێ گوێدان بە كاردانەوەی دەرەكی پێوەست بە ئێران، هەڵسوكەوت ده‌كەن.

لای خۆیەوە عەلی روبەیعی، شرۆڤەكاری سیاسی ده‌ڵێت، مەبەستی ئێران لە شلكردنی جڵەوی میلیشیاكان لە عێراق، گوشاركردنە سەر ئیدارەی جۆ بایدنە وەك كارتێكی گوشار لە گفتوگۆی ڤیەننا.