حه‌وته‌مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ ساز ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، هه‌ڵده‌ستێ به‌ سازدانی حه‌فته‌مین فیستیڤاڵی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی بۆ شانۆ له‌ ڕۆژانی 17 -21 /10 / 2021.

(هیوا سوعاد) به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ هه‌موو ساڵێك له‌ كاتی دیاریكراوی خۆی دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، به‌ڵام له‌ ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و تێكچوونی ڕه‌وشی ته‌ندروستی له‌ كوردستان و ته‌واوی جیهان ئه‌و فیستیڤاڵه‌ هونه‌رییه‌ دواخرا، بۆ ئه‌م خووله‌ی فیستیڤاڵیش چه‌ند مه‌رجێك دانراوه‌ بۆ به‌شداربوونی گرووپه‌ شانۆكاره‌كان و مه‌رجه‌كانی به‌شداربوونیش بریتین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌:

١- هیچ به‌رهه‌مێك نابێت له‌ ٤٠ خوله‌ك كه‌متر بێت و له‌ ١٢٠ خوله‌ك زیاتر بێت.

٢-ژماره‌ی به‌شدار بووان له‌ ١٠ زیاتر نه‌بێت.

٣- هاتووچۆی ناو هه‌ولێر و نووستن و خواردن له‌ ئه‌ستۆی فیستیڤاڵه‌.

٤- گواستنه‌وه‌و هێنانی دیكۆر له‌ ئه‌ستۆی گروپه‌كانه‌.

٥- شانۆگه‌ریه‌كان ده‌بێت به‌رهه‌می ساڵانی ٢٠٢٠ و٢٠٢١ بن.

٦- دوا مۆڵه‌ت بۆ پێشكه‌ش كردنی به‌رهه‌مه‌كان كه‌ مه‌رجه‌ به‌نووسراوی فه‌رمی بێت ١/ ٩ /٢٠٢١.

ئا- كامران