كۆرێك له‌ ژێر ناوی (سۆمه‌رییه‌كان میلله‌تێكن باو و باپیرانی كوردن) به‌رێوه‌ ده‌چێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (30/حوزه‌یران/2021)  له‌شاری كركووك پرۆفیسۆر د. ڕه‌فیق شوانی بابه‌تێك به‌ ناونیشانی (سۆمه‌رییه‌كان میلله‌تێكن باو و باپیرانی كوردن) پێشكه‌ش ده‌كات.

پرۆفیسۆر شوانی له‌ باره‌ی بابه‌تی كۆڕه‌كه‌ی رایگه‌یاند"، وڵامی ئه‌وانه‌ ده‌درێته‌وه‌ كه‌ سۆمه‌ری به‌ سامی یان جزری داده‌نێن، ئه‌مه‌ باسێكی زانستییه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی زانستی زمانناسی و مێژوویی ده‌یسه‌لمێنێ، كورد و سۆمه‌ر له‌ ڕووی سیسته‌می زمانناسی و ڕه‌چه‌ڵه‌كی مێژووییه‌وه‌ یه‌كن، دایكزادی نیشتیمانی زاگرۆزن".

كۆره‌كه‌ له‌ كتێبخانه‌ی كارێز كات: 4 و نیوی ئێواره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

ئا- كامران