ده‌ستنووسی فوینیتش نیشانه‌یه‌كی دروسته‌ یان له‌ خشته‌بردنه‌ ؟...

ده‌ستنووسی فوینیتش  بریتییه‌ له‌ كتێبێكی ده‌ستنووسی  نیگاری ناڕوون و نادیار ،مه‌زنده‌ ده‌كرێت له‌ نێوان ساڵانی هه‌زارو چوارسه‌دوچوار تا هه‌زارو چوارسه‌دو سی و هه‌شت ، له‌لایه‌ن نووسه‌رێكی نادیار و به‌ زمانێك و چه‌مكی ناڕوون نووسراوه‌ ....

ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ ده‌ستنووسه‌ به‌ده‌ست له‌سه‌ده‌ی ناوه‌راست نوووسراوه‌،  له‌ دووسه‌دو سی چوار لاپه‌ڕه‌ پێك دێت و تا  ئێستا كه‌س نازانێت مانای چییه‌....

له‌م كتێبه‌ ده‌ستنووسه‌دا چه‌ندین وێنه‌ی نامۆی ئافره‌تانی رووت و رووه‌كی نامۆی تێدایه‌ له‌هه‌مان كاتدا  تێكسته‌كه‌،به‌شێوه‌یه‌ك نووسراوه‌ كه‌س لێی حاڵی نابێت  و لێی تێناگات.له‌وانه‌یه‌ زانیاری له‌سه‌ر پزیشك و شیكردنه‌وه‌ی فه‌له‌كی و چاره‌سه‌ره‌ی گیایی بێت.له‌وه‌ زیاتر هیچ شتێكیتر نییه‌ جگه‌ له‌ بابه‌تێكی نادیارو ته‌موومژاوی .

دۆزینه‌وه‌ی ده‌ستنووسی فوینیتش

قه‌باره‌ی ده‌ستنووسه‌كه‌ بیست و دوو سانتیمه‌ترونیو به‌ سانتیمه‌تر ده‌بێت  و له‌سه‌ر پێستی ئاژه‌ڵ  نه‌خشێنراوه‌. وه‌كو كتێب به‌رگ كراوه‌و چه‌ند وێنه‌یه‌كی نیگاری له‌ زانستی فه‌له‌ك . زانستی رووه‌ك ، زانستی ، زینده‌روه‌ر زانی .. له‌گه‌ڵ نیگاری پێداویستییه‌كانی  ده‌رمانخانه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت. تائێستا نیشانه‌كان و هێمای ده‌قه‌كان لێكدانه‌وه‌ی بۆنه‌كراوه‌.

مێژووی ده‌ستنووسه‌كه‌ بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پانزه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ و به‌ كاربۆن نووسراوه‌،  بۆیه‌ بیرۆكه‌ی له‌خشته‌بردن  تاراده‌یه‌ك به‌دوور ده‌زاندرێت....

 له‌دوای 200 ساڵ له‌ دروست بوونی ،تائێستا هیچ به‌ڵاگه‌یه‌ك نییه‌ بسه‌لمێنێت ،ئه‌م ده‌ستنووسه‌ هی چ كه‌سێك بێت، له‌ سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م  ئیمپراتۆری رۆمانی پیرۆز "رۆدۆلفی دووه‌م " ده‌ستنووسه‌كه‌ی كڕیوه‌،ده‌وترێت نرخه‌كه‌ی  شه‌ش سه‌ت دوكات بووه‌ ، واته‌ نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زارو شه‌ش سه‌د دۆلار به‌ پاره‌ی ئه‌مرۆ ... له‌ كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌م بۆ ماوه‌ی دوو سه‌ده‌  ئه‌م كتێبه‌ ده‌ستنووسه‌ له‌ زانكۆیه‌كی رۆما  بووه‌.له‌ ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو دوانزه‌ بازرگانێك كتێبه‌ ده‌گمه‌نه‌كه‌ی له‌ زانكۆكه‌دا كڕیوه‌

 كێ ده‌ستنووسی فوینیتشی نووسیوه‌؟

دوو كه‌سی جیاواز  هه‌ڵبژێردران، كه‌ ئه‌م كتێبه‌یان نووسیبێت ، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا له‌لایه‌ن زانایان  هه‌ردووكیان دوورخرانه‌وه‌.

فه‌یله‌سوفی ئینگلیزی "رۆجر بیكون" یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی ، كه‌گومان ده‌كرێت ده‌ستنووسه‌كه‌ی نووسی بێت ،كه‌ نازناوی دكتۆر میرابیلیسی به‌ده‌ست هێنابوو .یه‌كێكی تر كه‌ هه‌ڵبژێردرابوو كه‌ قه‌شه‌ی دۆمینیكی (ئه‌لبرتوس ماگنوس) بوو، به‌ڵام له‌ ساڵی هه‌زارو دووسه‌دو هه‌شتا كۆچی دوایی كرد .راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستنووسه‌ی نووسیوه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌رهه‌می كۆمه‌ڵی  كتێب بێت، بۆیه‌ ناسنامه‌ی نووسه‌ر نادیاره‌.

كردنه‌وه‌ی كۆدی ده‌ستنووسی فوینیتش..

ده‌قه‌كه‌ به‌شێوه‌ی نیمچه‌ ده‌قی رۆمانی  نووسراوه‌ ، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كامڵ نه‌نووسراوه‌ ، چه‌ند پیتێكی له‌ پیتی رۆمانی ده‌چێت .ده‌قه‌كه‌ به‌شێوه‌ی دێر نووسراوه‌ له‌گه‌ڵ بوونی ناوبڕ له‌نێوانیان بۆیه‌ والێكده‌درێته‌وه‌ كه‌ وشه‌ بێت. ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن به‌هره‌ن، له‌ كردنه‌وه‌ی جفره‌كان ، هه‌وڵیان داوه‌ به‌كردنه‌وه‌و ئاشكراكردنی بابه‌ته‌كه‌،ده‌وترێت زۆر كه‌س هه‌وڵیان داوه‌ جفره‌ی ده‌ستنووسی فوینیتش بكه‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام نه‌یان توانیووه‌ .

له‌مباره‌یه‌وه‌ فه‌یله‌سوف ولیام نیوبولد له‌ زانكۆی بنسلڤانیا یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی هه‌وڵیداوه‌ جفره‌كه‌ی بكاته‌وه‌ ، له‌ ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو بیست و یه‌ك راگه‌یاند.. كه‌ هه‌ر پیتێك بریتییه‌ له‌ كۆمه‌ڵی له‌ هێمای  زۆر بچووك، كه‌ناتواندرێت جفره‌كه‌ی بكرێته‌وه‌ ته‌نیا له‌رێگه‌ی میكرۆسكۆب نه‌بێت.

شایانی باسه‌  هه‌ریه‌ك له‌ ویلیام ئیلزیبی فریدمان له‌ هه‌ره‌ به‌ناوبه‌نگه‌كانی جیهان بووم له‌كردنه‌وه‌ی جفره‌، له‌ هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانی چه‌ندین نامه‌ی جفره‌یان كردۆته‌وه‌ ،به‌ڵام نه‌یان توانی جفره‌ی ده‌ستنووسی فوینیتش بكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها زانای بیركاری ناودار ئالان تورینج ،كه‌ له‌شه‌ری جیهانی  دووه‌م ،هه‌مووجفره‌كانی نازییه‌كانی كرده‌وه‌، ئه‌ویش نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتووبێت له‌ كردنه‌وه‌ی جفره‌ی فوینیتش.

 ئایا ده‌ستنووسی فوینیتش چاره‌سه‌ر كرا؟

له‌ ساڵی دوو هه‌زارو حه‌ڤده‌ رۆژنامه‌ی  تایمز به‌مانشێتێك نووسیبوی ده‌ستنووسی فوینیتش : چاره‌سه‌ر

له‌مباره‌یه‌وه‌ مێژوونووس نیكولاس جیبس راگه‌یاند.. ده‌قی فوینیتش بریتییه‌له‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كانی به‌كارهێنانی زمانی لاتینی كورتكراو ،  ته‌نیا هێما نییه‌ به‌ڵكو كورتكراوه‌یه‌.

هه‌روه‌ها جیبس ده‌ڵێت.. ناوه‌ڕۆكی  كتێبه‌كه‌  پێشتر له‌ ده‌قی پزیشكی  دزراوه‌ ،كه‌ بابه‌ته‌كه‌ی په‌یوه‌ندار بووه‌ به‌ ته‌ندروستی ئافره‌ت.

هه‌ر له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری ده‌ستنووسه‌كه‌  له‌ ساڵی دووهه‌زارو نۆزده‌ راگه‌یاندرا كه‌ ده‌قه‌كه‌ له‌لایه‌ن قه‌شه‌كانی دۆمینیكانیه‌كان نووسراوه‌و ناونراوه‌ زمانی پرتو رومانسی وونبوو. به‌ڵام كاتی چاره‌سه‌ر بڵاو كرایه‌وه‌ هه‌راوهۆریایه‌كی زۆری له‌ نێوان پسپۆر و شاره‌زیان دروستكرد .

له‌كۆتاییدا رۆبرت ریتشاردز مێژووناس له‌ زانكۆی شیكاغۆ ده‌ڵێت.. ده‌ستنووسی فوینیتش له‌وانه‌یه‌ ته‌نیا له‌سه‌رده‌می سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستدا گاڵته‌و گه‌پ بوو بێت.

ئا- كامران