ڤیدیۆ .. نانسی عه‌جره‌م له‌ئاهه‌نگێكدا جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

گۆرانیبێژی لوبنانی نانسی عه‌جره‌م ، له‌ئاهه‌نگێكی گۆرانی كه‌ له‌وڵاتی میسر به‌رێوه‌چوو، جۆری نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.

ئه‌م گۆرانیبێژه‌، له‌ كاتی سازكردنی ئاهه‌نگێك له‌ وڵاتی میسر له‌سه‌ر شانۆ، ده‌نگی له‌كاتی گۆرانی وتن ده‌گۆڕدرێت له‌ناكاو زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.

نانسی عه‌جره‌م  بۆ ئاماده‌بووانی روونكرده‌وه‌، كه‌تووشی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا نه‌بووه‌ ، به‌ڵكو  به‌هۆی سه‌رما بوونی تووشی هه‌ڵامه‌ت بووه‌ ،بۆیه‌ ده‌نگی گۆڕاوه‌ له‌هه‌مان كاتدا داوای لێبووردنی له‌ ئاماده‌بووان كرد.

ئا- كامران

ژێده‌ر- روسیائه‌لیه‌وم