گۆڤارێكی تایبه‌ت به‌ ئه‌ده‌بی منداڵان و مێرمنداڵان بڵاو كرایه‌وه‌

گۆڤاری "ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵان و مێرمنداڵان‌"  گۆڤارێكی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیی (ئاوزین) له‌ لایه‌ن زانكۆی كوردستانه‌وه‌ له‌ سنه‌  چاپ و بڵاو كرایه‌وه‌.

ئاوزین، له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و پسپۆڕی تایبه‌ت به‌ ئه‌ده‌بی منداڵان و مێرمنداڵانی كورده‌وه‌ سه‌رپه‌رستی ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌ك سه‌رچاوه‌ و ڕۆچنه‌یه‌كی گرنگ هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌ده‌بی منداڵانی كوردستان بدات.

ئه‌م گۆڤاره‌ كه‌ یه‌كه‌م ژماره‌یه‌، هاوكات یه‌كه‌مین هه‌وڵی ڕه‌خنه‌ییانه‌ی تایبه‌ت به‌ ئه‌ده‌بی منداڵان و مێرمنداڵانی كورده‌ له‌ چوارچێوه‌ی گۆڤاردا، كه‌ كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تی تایبه‌ت به‌ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی منداڵان و مێرمنداڵانی كوردی له‌خۆ گرتووه‌.

پێڕستی وتاره‌كانی تایبه‌ت‌نامه‌ی ئاوزین بریتین له‌:

- ئه‌وپه‌ڕچیرۆك، بیری ڕه‌خنه‌كارانه‌ و پێكهاته‌ی ده‌روونناسانه‌ی منداڵ/یاقووب خزری.

- بازنه‌ی چوار سووچ، كایه‌ له‌ سێبه‌ری سامناكی سیاسه‌تدا/ وتووێژ له‌گه‌ڵ سووره‌یا قزه‌ڵ ئه‌یاغ؛ وه‌رگێڕانی سه‌عید ده‌یهیم.

- فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌ چییه‌/ ئه‌حمه‌د شه‌بانی.

- گرینگی ڕه‌خنه‌ له‌ ئه‌ده‌بی منداڵاندا/ ڕۆسته‌م خامووش.

- چۆن بۆ منداڵان بنووسین/ ئه‌مین محه‌مه‌د.

- بنه‌ماكانی فه‌رهه‌نگ‌نووسی و پێگه‌ی فه‌رهه‌نگی وشه‌ی منداڵان له‌ زمانی كوردیدا/ ئیدریس ناری‌زاده‌.

- فۆلكلۆری كوردی و ئه‌ده‌بی منداڵانی كورد/ زیاد ڕه‌شاد قادر.

- له‌ پێناو به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌ده‌بی منداڵان/ عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی.

- نگاهی به‌ داستان فولكلور "مه‌لووچك زه‌رده‌" با توجه‌ به‌ فرم و محتوای ێن/ زانا قه‌زوینه‌.

- گرینگایه‌تیی نووسین بۆ منداڵان به‌ شێوازی بڕێڵ/ سۆزی مۆفاق غه‌فوور.

- په‌یمانی جنۆكه‌یی/ كامیل كیان‌پوور و فاتێح سڵێمانی.

- .لێكدانه‌وه‌ی چیرۆكی سیندرێلا به‌ جه‌خت له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ كوردییه‌كان/ ئوسامه‌ بووتیمار

ئا- كامران