ڤیدیۆ .. له‌ میسر ئاژه‌ڵێك له‌دایك بوو به‌جه‌سته‌ بزنه‌ و به‌سه‌ریش مه‌یموونه‌ !

له‌وڵاتی میسر بۆ یه‌كه‌مینجار، له‌ گوندێكی سه‌ربه‌پارێزگای ئه‌سیوت جۆره‌ ئاژه‌ڵێك له‌ دایك بوو به‌جه‌سته‌ بزنه‌، به‌ڵام سه‌رو ده‌مووچاوی مه‌یموونه‌.

ئه‌م جۆره‌ ئاژه‌ڵه‌ هه‌مووجیهانی تووشی شۆك كردووه‌، هه‌واڵه‌كه‌ی  بۆته‌ مانشێتی رۆژنامه‌و گۆڤارو تیڤییه‌كان وسۆشیال میدیا ، له‌لایه‌كی تر ئه‌م رووداوه‌ دانیشتوانانی گونده‌كه‌و ناوچه‌كه‌ی تووشی ترس و دڵه‌راوكێ  بوون.

پزیشكانی ڤێرتێرنه‌ری له‌سه‌رله‌دایك بوونی ئاژه‌ڵه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ بزنه‌ ،مه‌یموون نییه‌، هۆكاری شێوانی روخساری بزنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌، كه‌دایكی بزنه‌كه‌ له‌ كاتی دووگیانی خواردنی پیسی خواردووه‌ ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه‌كانی جه‌سته‌ی كۆرپه‌كه‌ دروست كردووه‌، بۆیه‌ شێوه‌ی سه‌ری شێواوه‌.

ئا- كامران

ژێده‌ر – ئه‌لعین