وه‌زاره‌تی كاره‌با وه‌ڵامی هاووڵاتیان سه‌باره‌ت به‌كرێی كاره‌با ده‌داته‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی  سه‌باره‌ت به‌كرێی كاره‌با به‌ پێی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با بڵاوكرده‌وه‌.
عەلی ئیسماعیل، ئەندامی لیژنەی پێوەری زیرەک رایده‌گه‌ێنێت:  تەنیا قەرزەکانی کەلەکەبوو و لە پێویست زیاتر بەکارهێنانی كارەبا دەبێتە بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
 راشیده‌گه‌ێنێت: زۆربەی ئەو هاووڵاتیانەی دەڵێن پارەی زۆریان بۆ هاتۆتەوە، قەرزی كۆنیان لەسەرە و هەندێکیان نزیكەی ساڵێكە پارەی کارەبایان نەداوە.
عه‌لی ئیسماعیل ئه‌ندامی لێژنه‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  بەدواداچوونی زۆرمان بۆ ئەو دەنگۆ و ناڕەزایەتیانە كرد كە گوایە پارەی هەندێك هاوبەش زۆر هاتۆتەوە، لەئەنجامدا دەركەوت کە پێوەرە زیرەكەكە بە دروستی پارەی كارەباكەی خوێندووەتەوە.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: لەمانگی رابردوو 250 هەزار ماڵ بە پێوەری زیرەك پسوولەی كارەبایان بۆ گەڕاوەتەوە و لەم مانگەشدا 400 هەزار ماڵ پسوولەی كارەبایان پێ دەدرێت.
ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  ئەو هاوبەشانەی سەرپێچیان لە پێوەرە كۆنەكە یان لە راكێشانی كارەبا كردووە، بەپێی ئەم پێوەرە نوێیە كۆتایی بەم سەرپێچیانە هاتووە، ئەمەش دادپەروەریی لە پێدانی كارەبا بە هاوبەشان مسۆگەر دەکات.
عه‌لی ئیسماعیل ده‌شڵێت: ووردە ووردە پارەی موەلیدە كەم دەبێتەوە. بەهۆیەوە ئەم بارگرانییە زۆرە لەسەر شانی هاوڵاتیاندش كەم دەبێتەوە.
 ئه‌ندامه‌كه‌ی لێژنه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك راشیده‌گه‌ێنێت: لە هەموو جیهان پرۆژەی پێوەری زیرەک بە درێژایی 7-8 ساڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت، بەڵام ئێمە لەماوەی 1-2 ساڵ ئەم پرۆژەیە به‌ خێراییه‌كى زۆر پێوانه‌یى جێبەجێی دەکەین.

شوان عه‌زیز