وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 3 كۆمپانیای ده‌رمان له‌ هه‌ولێر داخران


له‌راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌:  لە ھەڵمەت و بەدواداچوونە بەردەوامەکانی وەزارەتدا ،  بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لیژنەی چاودێری بازاڕ بە ھاوکاری لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی (3) سێ کۆمپانیای دەرمان داخران، بە ھۆکاری سەرپێچی جۆراوجۆر و پابەندنەبوونیان بە رێنمایی و مەرجەکانەکانی وەزارەت و کواڵێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان.
 دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) وەکو ھەمیشە ھۆشداری دەدات بە گشت کۆمپانیاکانی دەرمان پابەندی رێنماییەکانی بن و بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە.