نرخی نه‌وت 75 دۆلاری تێپه‌ڕاند

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22-6-2021 جارێكی دیكه‌ نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 75 دۆلارو 9 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا .

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ 73 دۆلار و 19 سه‌نت فرۆشرا.

شایانی باسه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌یڤید ته‌ویڵ،سه‌رۆكی كۆمپانیای ماجلان كاپیتاڵ له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی، پێشبینی كرد كه‌ نرخی نه‌وت به‌ر له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا بگاته‌ 100 دۆلار .

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار