سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانى ئوردن ده‌كات

شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م و نێچیرڤان بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نيَوان هه‌رێم و ئوردن تاووتوێ ده‌كه‌ن


سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 23/6/2021  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته‌ عه‌ممان و له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵاى دووه‌م، شاى شانشینى ئوردنیى هاشمى، كۆده‌بێته‌وه‌.

 نێچیرڤان بارزانى و شا عه‌بدوڵڵا په‌یوه‌ندییه‌كانى ئوردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عیراق، بواره‌كانى هاریكاریی نێوان هه‌ردوولا و دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ناوچه‌که‌، تاوتوێ ده‌كه‌ن.