ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران : پێكه‌وه‌ برینه‌كانمان ساڕێژ ده‌بن، فێر ده‌بین و ده‌دره‌وشێینه‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 20-6-2021 ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران به‌ دروشمی پێكه‌وه‌ برینه‌كانمان ساڕێژ ده‌بن، فێر ده‌بین و ده‌دره‌وشێینه‌وه‌ .ده‌كرێته‌وه‌

له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت:  له‌م ڕۆژه‌دا ڕێز له‌و كه‌سانه‌ش ده‌گیرێت كه‌ كۆمه‌ڵگه‌كان و ماڵه‌كانی خۆیان به‌ ڕووی په‌نابه‌راندا كردووه‌ته‌وه‌ و هاوكارییان ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌رانه‌وه‌ فلیپۆ گراندی ،په‌یامێكی كۆمسیاری باڵای كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت : ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران پێویسته‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوبێت بۆ سیاسه‌تمه‌دارانی جیهان تا كاری زیاتربكه‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن و چاره‌سه‌ری شه‌ڕ و قه‌یرانه‌كان.

ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌رانی ئه‌مساڵ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌نابه‌ران زیاتر له‌ مه‌ینه‌تیدابوون.

جێگای ئاماژه‌یه‌ هه‌موو ساڵێك له‌م ڕۆژه‌دا ڕێز له‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌گیرێت كه‌ به‌هۆی شه‌ڕ، ناكۆكی، ئه‌شكه‌نجه‌ و هه‌وڵه‌كان بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی ژیانیان ناچار بوون ماڵه‌كانی خۆیان به‌جێبهێڵن.

به‌ پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له‌ 80 ملیۆن كه‌س له‌ ئیستادا له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا په‌نابه‌رن.

ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا