كه‌سێك به‌تۆمه‌تی ته‌ختكردنی زه‌وی گشتی و دروستكردنی خانووی زێده‌ڕۆیی ده‌ستگیر كرا


به‌رێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌:  له‌ سنوری سیته‌ك سه‌رپێچیكارێك ده‌ستگیر كرا ، به‌تۆمه‌تی ته‌ختكردنی زه‌وی گشتی و دروست كردنی خانووی زێده‌ڕۆیی . 
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێنت: تیمێك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی سیته‌ك ،  توانیان بە تۆمەتی  سەرپێچیکردن  و زیادەڕۆیی لە موڵکی گشتی دا هاووڵاتیەك لە ناحیەی سیتەك دەستگیر بکەن کە هەستابوو بە تەختکردنی زەوی گشتی و دروستکردنی خانووی زێده‌ڕۆ.
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  هاوکات دەستگیرا بەسەر (1) ئامێرى حەفارەدا ، پاشان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کرایەوەو ڕادەستی یاسا کرا .

 

شوان عه‌زیز