به‌ ڤیدیۆ.. هه‌یفا وه‌هبی و ئه‌كره‌م حوسنی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێیان بڵاوكرده‌وه‌

هه‌ردوو گۆرانیبێژان ، هه‌یفاوه‌هبی و ئه‌كره‌م حوسنی ڤیدیۆ كلیپێكی نوێیان به‌ناوی "لوكنت" بڵاوكرده‌وه‌.

گۆرانی "لوكنت" له‌ ئاوازی  و دابه‌شكردنی ئه‌كره‌م حوسنییه‌ كاری ده‌رهێنانی له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر حه‌سان حوسێن بۆ كراوه‌ دیمه‌نه‌كانی گۆرانییه‌كه‌ له‌ وڵاتی لوبنان گیراوه‌، تائێستا نزیكه‌ی ملیۆن كه‌س ڤیدیۆكلیپه‌كه‌یان بینیوه‌.

 هونه‌رمه‌ند، ئه‌كره‌م حوسنی زیاتر له‌ بواری ئه‌كته‌ری ناسراوه‌ ، وه‌كو یه‌كه‌م ئه‌زموونیشی له‌ بواری  گۆرانی، ئه‌مه‌ یه‌كه‌م گۆرانییه‌ به‌شێوه‌ی دویت ،له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ هه‌یفا وه‌هبی  بڵاوبكاته‌وه‌.

ئا/ كامران

ژێده‌ر- ئه‌خبار ئه‌لیه‌وم