وێستگەیەكی 132 كەی ڤی دابەشكردنی كارەبا لە قەزای شێخان دادەمەزرێت


وەزارەتی كارەبا لەبودجەی ئەمساڵیدا وێستگەیەكی 132 كەی ڤی دابەشكردنی كارەبا لەقەزای شێخان دادەمەزرێنێت.
له‌راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌:  ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 15 -6 - 2021 ، كەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری كارەبا ر لە شێخ سەردار شێخ یەحیا قایمقامی شێخان كرد، كە بەمەبەستی تاوتوێكردنی پێداویستیەكانی شێخان و چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبای قەزاكەیان سەردانی وەزارەتی كردبوو. 
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: لەدیدارەكەدا وەزیری كارەبا رایگەیاند كە لەبودجەی ئەمساڵی 2021 وێستگەیەكی 132 كەی ڤی دابەشكردنی كارەبا لەسەنتەری قەزای شێخان دادەمەزرێنن كە سوودێكی زۆری بۆ كەمكردنەوەی بارزۆری لەسەر تۆڕی كارەبا و راكێشانی فیدەرەكان بۆ هاوڵاتیان دەبێت. 
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا هاتووه‌:  له‌دیداره‌كه‌دا، قایمقامی شێخان سوپاسی وەزیری كارەبای كرد كە لەبودجەی ئەمساڵدا ئەو وێستگەیەو چەند پرۆژەیەكی دیكەی كارەبای بۆ قەزاكەیان تەرخان كردووە كە بەشێكی زۆری كێشەكانیان چارەسەر دەبێت.

1

شوان عه‌زیز