وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بریارێكی نوێی ده‌ركرد


وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە خوێندكارانی خوێندنی باڵا دەردەكات كە تەرقین قەید كراون و رایده‌گه‌یه‌نێت: دوو ساڵ دوای ته‌رقین قه‌یده‌كه‌ی، ده‌توانێت داواكاریی بۆ خوێندنی باڵا پێشكه‌ش بكاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: بە مەبەستی دەستگرتن بە ئاستی زانستی، بە تایبەت لە خوێندنی باڵا، ئەنجوومەنی وەزارەت بە تێکڕای دەنگ بڕیاریدا کە خوێندکاران- قوتابیانی خوێندنی باڵا لە هەر قۆناغێکی خوێندندا بن (دبلۆمی باڵا- ماستەر- دکتۆرا) ئەوا رێنوێنییەکانی خوێندنی باڵایان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كانت:  قوتابی (تەرقین قەید)كراو، دوو ساڵ دوای تێپەڕبوونی كاتی تەرقین قەیدەكەی، مافی ئەوەی هەیە سەرلەنوێ بچێتە پێشبڕكێ و داواكاری  پێشكەش بكات بۆ خوێندنی باڵا بە پێی رێنوێنیی نوێ.