له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانی له‌ده‌ستدا

بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای دەربەندیخان- کەلار، شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر ڕێگای ( دەربەندیخان- کەلار ) نزیک سێ ڕیانی ناحیەی مەیدان ڕوداوێکی پێکدادان ڕوویدا لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی پیکاب و ماتۆڕسکیلێک.

ئاماژە بەوەشکراوە: بە هۆی ڕووداوەکەوە شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکەش بریندار بووە و شۆفێری پیکابەکەش بەسوکی بریندار بوو .