بە بڕیاری مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەت 10 ملیار دینار بۆ رێگای سلیمانی - کەلار تەرخان کرا


بەبریاڕی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕی  10 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی رێگای دووسایدی كەلار -سلێمانی تەرخان كرا. 

به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوونی پڕۆژه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ، بڕی 10 ملیار دۆلار ته‌رخانكراوه‌ بۆ پڕۆژه‌ی درووستكردنی رێگای كه‌لار – سلێمانی.

له‌ نووسراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌:  به‌پێی رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كانی حكومی ژماره‌ 2ی  ساڵی 2016ی وه‌زاره‌تی پلاندانان پڕۆژه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌ركرێت.

1