ئەنجوومەنی وەزیران بریاڕێک لەبارەی دەوامی فەرمانبەران ده‌رده‌كات


 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان،  بڕیاری هەڵوەشانەوەی دەوامی نۆرە (تناوب)ی فەرمانگەکان ده‌رده‌كات. 
  له‌نووسراوێكی ئومێد سه‌باح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران  كه‌ئاراسته‌ی دام و ده‌زگاكان كراوه‌ ،  له‌ رۆژی 13 -6-2021ده‌رچووه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر راییکردنی کاروباری هاووڵاتیان، کاری پێویست ئەنجامبدەن بۆ نەهێشتنی دەوامی بە نۆرە (تناوب)ی فەرمانبەران و پابەندکردنییان  به‌ ده‌وامی رۆژانە بە کاتەکانی دەوامی فەرمی.
 سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی دەگیرێتەبەر بەرامبەر فەرمانبەری سەرپێچیکار بەپێی یاسای رێکاری فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 14ی ساڵی 1991ی هەموارکراو.