سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان كۆده‌بێته‌وه‌

 
ئه‌مرۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، کریاکۆس میتسۆتاکیس، كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌رێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وروپا ئه‌مرۆ هه‌ینی لەگەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، کریاکۆس میتسۆتاکیس كۆده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێت.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنه‌كانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان، بە تایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان ده‌كرێت.

دوێنێ پێنجشەممە 10 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ، لەگەڵ سۆفی ویلمز جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە.