لە پارێزگای موسڵ 18 تیرۆریستی داعش دەستگیركران

ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاند لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا هه‌ژده‌ تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای  موسڵ دەستگیرکرد.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوه‌كه‌دا ئاماژەی به‌وه‌شكرد ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوون، بەپێی راگەیەنراوەکە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان بە ناوی جیاجیا لە ویلایه‌تی موسڵی سەربە داعش چەکداربوون و لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بەوەناوە کە بەشدارییان لە ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی دژ بە ھێزە ئەمنییەکان و ھاووڵاتییان لە ناوچەکانی پارێزگای موسڵ کردووە.

دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی گوتەکانیان ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.