گۆرانیبێژی لوبنانی ئه‌لیسا كۆنسێرتێك له‌ شاری هه‌ولێر ساز ده‌كات           

هونه‌رمه‌ندی ناسراوی عه‌ره‌ب  ئه‌لیسا  سه‌ردانی كوردستان ده‌كات و له‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان كۆنسێرتێك ساز ده‌كات.

نیاز وایه‌  ئه‌لیسای گۆرانیبێژ ،كۆنسێرته‌كه‌ له‌ 26-6-2021 له‌ شاری هه‌ولێر ساز بكات.

گۆرانی بێژ ئه‌لیسا خاوه‌ن هه‌وادارێكی زۆره‌ ، خاوه‌ن زیاتر له‌ 30 ئه‌لبومه‌ ، به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌رجه‌م پلیته‌كانی كۆنسێرته‌كه‌ی هه‌ولێر فرۆشراون كه‌ نرخی هه‌ر پلیتێك له‌نێوان 300 تا 500 دۆلاره‌.

ئا- كامران