وه‌زاره‌تی كاره‌با: له‌گه‌ڵ كار گروپ رێككه‌وتین له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا


 له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئەمڕۆ رێكەوتی 10ی حوزەیرانی 2021 كەمال محه‌مه‌د ساڵح وەزیری كارەبا پێشوازی كرد لە شێخ باز رەئووف بارزنجی خاوەن كۆمپانیای كار گروپ .
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: لەدیداره‌كه‌دا جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی نێوان وەزارەت و كۆمپانیای كار گروپ كرایەوەو وەزیری كارەبا لەنزیكەوە گوێبستی گرفت و كێشەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و رێگاچارەسەرەكان بوو .
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بادا هاتووه‌:  هەردوو لا لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا رێككەوتن بەتایبەتی لەم وەرزەدا كە تادێت بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمان خواست لەسەر وزەی كارەبا رووی لەهەڵكشان كردووە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌هه‌ر له‌و دیداره‌دا شێخ باز رەئووف بەرزنجی سوپاسی وەزیری كارەبای كرد بۆ ئاسانكاریی و پاڵپشتیی  وەزارەتی كارەبا بۆ  وەبەرهێنەكانی كارەبا.

 

شوان عه‌زیز