سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە یۆنان

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی ، گەیشتە ئەسینای پایتەختی یۆنان.

سەرۆکی حکومەت لەو سەردانەدا ، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای یۆنان کۆدەبێتەوە وگفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنه كانى ناوچەکە و پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و یۆنان ، بە تایبەتی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری و وەبەرھێنانی یۆنانی لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت.