به‌ ڤیدیۆ.. له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دینارته‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ خانووی هاووڵاتییه‌ك ده‌سووتێنن

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ گوندی "میمبه‌رێ"ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی دینارته‌ له‌ قه‌زای ئاكرێ، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ خانووی هاووڵاتییه‌كیان به‌ ناوی " محه‌مه‌د سدیق ساڵح"  سووتاند.

له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌  دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك، ڕایگه‌یاند: به‌ توندی ئه‌و كردارانه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ شه‌رمه‌زار و پرۆتستۆ ده‌كه‌ین، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ماڵباتی ناوبراو هاوسۆزی و ئاماده‌بوونی خۆمان بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك ڕاگه‌یاند.