فۆكس نیوز: ئێران له‌ بنكه‌یه‌كی نهێنی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی په‌ره‌ پێده‌دات

ئاژانسی هه‌واڵی فۆكس به‌پێی هه‌ندێك وێنه‌ و دیكۆمێنت كه‌ ده‌ستی كه‌وتوون، بڵاویكردووه‌‌ته‌وه‌ ، ئێران دوور له‌ چاوی چاودێرانی ئاژانسی وه‌زی نێوده‌وڵه‌تی ، له‌ بنكه‌یه‌كی نهێنی و شاراوه‌ی ئه‌تۆمی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی په‌ره‌ پێده‌دات.

وه‌ك فۆكس نیوز ده‌شڵێت بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌ نهێنییه‌كه‌ ناوی سه‌نجریانه‌ و سێسه‌د و شه‌ست و یه‌ك كارمه‌ند كاری تێدا ده‌كه‌ن و ده‌كه‌وێـته‌‌ نزیك شارۆچكه‌ی جاجرود كه‌ چل كیلۆمه‌تر له‌ تارانی پایته‌خته‌وه‌ دووه‌.

یه‌كه‌مجار ناوی ئه‌م بنكه‌ نهێنییه‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل ناسراو به‌ موساد له‌قاو درا، موساد له‌و په‌نجا هه‌زار به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه‌ له‌ ناوخۆی ئیرانه‌وه‌ به‌ده‌ستی هێنابوو ئاشكرای كرد، ئیران به‌ روونی و له‌ چوارچێوه‌ی  به‌رنامه‌یه‌كه‌ی به‌رفراوان له‌ ژێر ناوی ئاماد هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌تۆمی ده‌دات.  

له‌ رێكه‌وتی پازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی دووهه‌زار و بیست كۆمه‌ڵیك وێنه‌ له‌ لایه‌ن مانگی ده‌ستكردی ئینه‌ل لیب گیران كه‌ تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ژده‌ ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر وه‌ستاون.

له‌ وێنه‌كانی دواتریش كه‌ له‌ مانگی كانوونی دووه‌م گیراوه‌ن،‌ رێگایه‌كی نوێ به‌دی ده‌كرێت كه‌ له‌ مانگی ئازاری دوو هه‌زار و بیست و یه‌ك حه‌شار دراوه‌، به‌ڵام له‌ وێنه نوێیه‌كانی مانگی ده‌ستكردی ئینته‌ل لیب كه‌ به‌م دوایانه‌ گرتوویه‌تی، چه‌ند شوێنێكی هه‌ڵكۆڵینی تونێل و ته‌پۆڵكه‌ی نوێ به‌دی ده‌كرێت، دیاره‌ ئەم شوێنه‌ وه‌ك بنكه‌یه‌كی جێی گومان بۆ بەرهەمهێنانی مۆلیدەی شەپۆلی شۆک ده‌ناسرێت كه‌ توانای بچووککردنەوەی چەکی ئەتۆمی بۆ ئێران دابین ده‌كه‌ن.