ئه‌مڕۆ و سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت


به‌گوێره‌ی خشته‌ی بڵاوكراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 8 -6- 2021 ،  مووچه‌ی مانگی ئایاری شه‌ش وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت . 
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه‌: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی:
خوێندنی باڵا ،  شارەوانی و گەشتوگوزار، كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دابەشدەكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌سبه‌ی چوارشه‌مه‌ 9 -6 -2021 ، مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت .
رۆژی پێنجشه‌مه‌ش مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو بە لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەران و لێبڕینی 50% بۆ پلە تایبەتەكان ده‌بێت. 

شوان عه‌زیز