ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ندامێكی له‌شیان چاندووه‌ به‌رگرییان به‌رامبه‌ر كۆرۆنا لاوازه‌

سایتی بێست لایڤ ئۆنلاین بڵاویكرده‌وه‌ به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ندامێكی له‌شیان چاندووه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌دروستكردنی دژه‌ته‌ن و به‌رگری دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌.

ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گۆڤاری كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مریكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو له‌ 46%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ندامێكی له‌شیان چاندووه‌ و هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی مۆدێرنا یان فایزه‌ریان وه‌رگرتووه‌ له‌شیان هیچ دژه‌ته‌نێكی دژی كۆرۆنای به‌رهه‌م نه‌هێناوه‌ ، كه‌ دژه‌ته‌ن ئاماژه‌یه‌كی به‌هێزه‌ له‌سه‌ر ئاستی به‌رگری له‌شی مرۆڤ.

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ 40%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ندامێكیان چاندووه‌ له‌شیان دژه‌ته‌نی دروستكردووه‌ له‌دوای وه‌رگرتنی دووه‌م ژه‌می ڤاكسین و به‌شێكی زۆری ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ به‌بێ پارێزگاری به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌مێننه‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی