بۆ بەدواداچونی کارو پڕۆژەکان وەفدێکی وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن سەردانی پارێزگای دھۆک دەکات

بەمەبەستى بەسەرکردنەوەى کارو چالاکى پڕۆژەکانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە پارێزگاکە، رۆژی 7/6/2021 وەفدێکى وەزارەت کە پێکهاتبون لە ئاگرین عەبدوڵا عەزیز، بریکارى وەزارەت بۆ رێگاوبان و د.ئارێز محەمەد بەڕێوەبەریگشتی تەکنیک و سامان خالید راوێژکار لە دیوانى وەزارەت سەردانى پارێزگاى دهۆکیان کردو لەلایەن بەڕێوەبەرى گشتى رێگاوبان ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنى دهۆک و بەڕێوەبەرانى فەرمانگەکانى سەر بە وەزارەت لە دهۆک پێشوازیان لێ کرا.

لەمیانی سەردانەکەدا، وەفدەکە پرۆژەى دروستکردنى ڕێگا چرە- رۆڤییان بەسەر سەرکردەوە کە لە ئێستادا چاککردنەوەى فراوان ئەنجامدەدرێت بۆ ئەو بەشانەى لە ساڵانى ڕابردودا تێکچوبون و ئاستەنگیان بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان لە نێوان پارێزگاکانى دهۆک و هەولێر دروستکردبو، هەروەها چەند وێستگەیەکى کێشیان لە سنورەکە بەسەر کردەوە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە رەوشى کارکردنیان.

لەم سەردانەدا وەفدى وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەرى گشتى و بەرێوەبەران و ئەندازیاران و کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى لە دھۆک کۆبونەوەو لەنزیکەوە گوێىان لە خواست و داواکاریەکانیان گرت، ھاوکات گفتوگۆ لەسەر ڕەوشى بەڕێوەبردن و بوارى تەکنیکى لەگەڵ تیمى ئەندازیارانى پڕۆژەکاندا کرا.

وەفدى وەزارەت ئەوەشى رونکردەوە هەرچى لەتوانایاندا بێت بۆ خزمەتکردنى دەڤەرى دهۆکى رەنگین درێغی ناکەن.