به‌ڤیدیۆ.. جرجێك دوای خانه‌نیشین بوونی میداليای ئاڵتونی پێده‌به‌خشرێت !


 له‌ وڵاتی كه‌مبۆدیا ،جرجێك دوای ساڵانێك له‌ خزمه‌تكردن له‌ دۆزینه‌وه‌ی مین خانه‌نیش كرا، هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه‌،رێوره‌سمێكی شایسته‌یان بۆ  ئه‌و جرجه‌ رێكخست و میدالی ئاڵتونیان له‌ مل كرد.
ئه‌و جرجه‌  كه‌ ناوی (ماگاوا)یه‌ جرجێكی زه‌به‌لاحه‌ ژیانی هه‌زران هاوڵاتی كمبۆدی له‌ مردن رزگار كردوه‌، به‌جۆرێك تاساتی خانه‌نیشین بوونی هاوكار بوو  بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 225 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌ زه‌وی له‌ مین و ته‌قه‌مه‌نی ئاشكرا بكات.
ئه‌و جرجه‌ له‌ رێگه‌ی هه‌ستكردنی بۆنه‌وه‌ به‌ سه‌دان مین و ته‌قه‌مه‌نی ئاشكرا كردوه‌، كه‌ له‌ساڵانی 1975  تا  1998 له‌ زه‌وییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ چێنراون، كه‌ به‌هه‌زران كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ومین و ته‌قه‌میانه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی.
ئا- كامران
ژێده‌ر- سكای نیوز