ئەمڕۆ مووچەی 17 وەزارەت و ده‌سته‌ دابەشدەكرێت


به‌پێی خشته‌ی بڵاو كراوه‌ی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 7 -6  - 2021 ، مووچه‌ی 17 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ دابه‌شده‌كرێت: ئه‌مڕۆ مووچەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، داد، سامانە سروشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن دابەشدەكرێت.
 به‌پێی خشته‌ی بڵاو كراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ر ئه‌مڕۆ مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ شوێن و ده‌سته‌كانی:  خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین دابەشده‌كرێت.

1