زانایان داوای نوێكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا ده‌كه‌ن

له‌كاتێكدا هه‌ڵمه‌تی كوتانی فراوان له‌وڵاتانی جیهان دژی كۆرۆنا ده‌ستیپێكردووه‌ ، ژماره‌یه‌ك زانای به‌ریتانی هۆشداریاندا له‌وه‌ی ڤاكسینه‌كانی ئێستا هه‌یه‌ پێده‌چێت به‌س نه‌بێت بۆ پارێزگاری له‌و جۆره‌ نوێیانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ئاینده‌ دروست ده‌بێت.

كۆمه‌ڵه‌ی ڕاوێژكارانی زانستی بۆ باره‌له‌ناكاوه‌كان له‌وڵاتی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌په‌ره‌سه‌ندن بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو ، هه‌ربۆیه‌ بنبڕكردنی ئه‌و ڤایرۆسه‌ به‌كارێكی به‌دوور ده‌زانرێت.

ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ زانایایه‌ هۆشداریاندا له‌وه‌ی پێده‌چێت ئه‌و ڤاكسینانه‌ی ئێستا هه‌یه‌ شكست بهێنێت بۆ پارێزگاری له‌جۆره‌ نوێیه‌كانی كۆرۆنا له‌ئاینده‌ سه‌رهه‌ڵ ده‌دات و داواكراوه‌ چاوبخشێنرێته‌وه‌ به‌پلانی درێژخایه‌نی هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوتان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.  

ئه‌و زانایانه‌ ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو له‌ده‌ستدانی چالاكی ڤاكسینه‌كانی كۆرۆنا ده‌بێته‌ هۆی تێچووی زیاتری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نیا چاره‌سه‌ر بریتیه‌ له‌ نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڤاكسینه‌كان به‌به‌رده‌وامی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دواین گۆڕنكاریی و پێشهاته‌كانی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ژێده‌ر- ته‌ندروستی سلێمانی